بەرشەلۆنە لە کردنەوەی یاریگای کامپ نۆ کێشەی بۆ دروستبووە

PM:07:23:18/12/2024

444 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە دەیەوێت لە مانگی شوبات یاریگای کامپ نۆ بکاتەوە بەڵام ئەستەمە ئەوە روبدات.

لە ماوەی رابردوودا، رۆژنامەکان بڵاویانکردوە کە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بە نیازە لە سەرەتای ساڵی نوێدا یاریگای کامپ نۆ بکاتەوە بەڵام دواتر لاپۆرتا رایگەیاند کە دوای تەواوبوونی قۆناغی یەکەمی چامپیۆنزلیگ ئەو کارە دەکەن.

تۆڕی ریلیڤیۆ بڵاویکردووەتەوە، ئامانجی بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە ئەوەیە کە لە مانگی شوباتی ساڵی 2025دا ئەو یاریگایە بکاتەوە لەپێناو ئەوەی یارییەکانی یانەکەیانی تیا ئەنجامبدرێت.

تۆڕەکە رایگەیاندووە، بە پێی ئەو شێوازی کار کردنەوەی ئێستا ئەنجامدەدرێت ئەستەمە یانە کەتەلۆنیەکە بتوانێت لە مانگی دووی داهاتوودا بگەڕێتەوە بۆ یاریکردن لە یاریگای کامپ نۆ.

رونیکردووەتەوە، ئەندامانی بەرشەلۆنە داوایان لە کۆمپانیای لیماکی تورکی کردووە کە هەموو شتێک بکەن لە پێناو ئەوەی لە ناوەڕاستی مانگی شوباتدا یاریگاکەیان بکرێتەوە بۆ یاریکردن بەڵام ئەوە تەنها داواکاریە و ئەستەمە سەر بگرێت.

دەشڵێت، سەرەتا لاپۆرتا و بەرپرسەکانی تر بڕوایان بەوە هەبوو کە کارەکانی نۆژەنکردنەوەی یاریگای سپۆتیفای کامپ نۆ ئاسان دەبێت بەڵام لە کاتی کار کردن تایدا دەرکەوت کە پێویستی بە کاتی زیاترە لەو پلانەی کە بۆیان داڕشتبوو.

خ . ک