PM:04:11:18/12/2024
256 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یۆڤانتۆس دەستبەرداری دوو یاریزانی دەبێت لە پێناو
گرێبەستکردن لەگەڵ ساندرۆ تۆنالی.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی کۆریێری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی، یانەی یۆڤانتۆس هەوڵدەدات بە
گرێبەستێکی نوێ هێڵی ناوەڕاستی خۆی بەهێز بکات، بەڵام پێویستی بە فرۆشتنی بەشێک لە
یاریزانەکانی هەیە.
دوپاتیشیکردەووەتەوە، رۆژی شەممەی رابردوو کۆبوونەوەی بەرپرسانی یۆڤنتۆس
بەڕێوەچووە و ناوی ساندرۆ تۆنالی یاریزانی نیوکاسڵ خراوەتە سەر مێزی گفتوگۆ.
دیلۆ سپۆرت ئاماژەی بەوەشکردووە، نرخی تۆنالی بڕی 55 ملیۆن یۆرۆ لەسەر
خانمە پیرەکە دەکەوێت، لەبەر ئەوە دەیانەوێت بەشێک لە یاریزانەکانیان بفرۆشن بۆ
دابینکردنی ئەو پارەیە.
باسی لەوەش کردووە، دوو یاریزان لە ریزەکانی یوڤی هەیە کە لارییان نییە لە
دەستبەرداربوونیان، ئەوانیش فاجیۆلی و کینان یەڵدزن، کە ناوی دووەمیان رەنگە بڕی
30 بۆ 40 ملیۆن یۆرۆ بە یوڤی ببەخشێت.
تۆنالی تەمەنی 24 ساڵە و نرخی لە بازاڕی گواستنەوەی
یاریزانان 38 ملیۆن یۆرۆیە و گرێبەستی ئێستای لەگەڵ نیوکاسڵ یونایتدی ئینگلیزی لە هاوینی
2028 کۆتایی دێت.
ساندرۆ تۆنالی
لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا سزای 10 مانگ سڕکردنی لە یاری تۆپی پێ
بەسەردا سەپێندرا، دوای ئەوەی لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا بە تۆمەتی
پێشێلکردنی یاساکانی قوماری بەسەردا سەپێندرا.
سزادرا.
بیلال کاکە