AM:12:42:19/12/2024
92 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی فەرەنسا پاریس سان جێرمان یاری لوتکەی بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە مۆناکۆ بردەوە.
لە یارییەکی هەفتەی 16ـی خولی فەرەنسا پاریس سان جێرمان و مۆناکۆ یاری لوتکەیان لە یاریگای ستاد لویسی دوو ئەنجامدا.
تایمی یەکەم، تیپەکەی ئینریکی لە خولەکی 24 بە گۆڵێکی دێنیزی دوی پێشکەوتن و نیوەی یەکەمیش بەو ئەنجامە کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا، یارییەکە بەهێزی زیاتری بەخۆیەوە بینی، مۆناکۆ لە خولەکەکانی 53 و 60 دوو گۆڵیان لە رێگەی ئیلیاس بن سەغیر و ئیمپۆلۆ تۆمارکرد کە یەکەمیان بە لێدانی سزابوو.
ئەمجارە عوسمان دیمبلی لە خولەکی 64 دەرکەوت و ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە، رامۆسیش لە خولەکی 84 گۆڵی پێشکەوتن و لە خولەکی حەوتی کاتی زیادکراودا دیمبلی دووبارە دەرکەوتەوە و گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەمی یانەکەی تۆمارکرد.
سەرەنجام یارییەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە سودی پاریس کۆتایی هات، بەم ئەنجامە پاریس بە 40 خاڵ لە پێشەنگدا مایەوە و مۆناکۆش بە 30 خاڵ لە پلەی سێیەمدایە.