PM:11:55:17/12/2024
528 جار خوێندراوەتەوە
+
-
راشفۆرد نەیشاردەوە
ئامادەیە مان یونایتد جێبهێڵێت و نیگەرانیشی خۆشی سەبارەت بە دوورخستنەوەی لە یاری
دێربی دەربڕی.
مارکۆس
راشفۆرد پاش گەرانەوەی بۆ قوتابخانەی سەرەتایی خۆی لە باتۆن لەین، لە باشووری
مانچستەر، و 420 دیاری کریسمسی بەسەر هەموو قوتابییەکان دابەشکرد، پاش ئەو رووداوەش چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ هێنری ڤێنتەری
رۆژنامەنووسی ئینگلیزی ئەنجامدا.
تێیدا سەبارەت بە داهاتووی وتی: بەشێوەیەکی
تایبەتی پێموایە ئامادەم بۆ تەحەدای نوێ و هەنگاوی داهاتوو، ئەم قسانەشم وێڕای
رێزی زۆرمە بۆ یانەکەم.
وتیشی: کاتێک ڕۆشتم
هیچ هەستێکی خراپ روونادات، هیچ شتێکی نەرێنی لە منەوە نابیستن سەبارەت بە مانچستەر
یونایتد، ئەگەر بزانم دۆخێک لە ئێستاوە خراپە، خراپتری ناکەم، لە ڕابردوودا بینیومە
یاریزانەکانی تر چۆن ڕۆیشتوون و نامەوێت وەک ئەوان بم و کاتێک یونایتد جێدەهێڵم خۆم
راگەیەندراوێک بڵاودەکەمەوە.
باسی
لەوەشکرد، رووداوێکی ناخۆش بووە لە یاری دێربی دوورخراوەتەوە بەڵام ئەوە رابردوو
بووە و ئەو کەسێکە دەتوانێت لەگەڵ کێشەکان خۆی رابێنێت و هەوڵ بۆ داهاتوو دەدات،
وە هیواشی خواست بگەڕێتەوە ئاستێک بانگێشتی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بکرێتەوە.