مۆتا: بردنەوەیەکی گرنگ بوو

AM:11:16:18/12/2024

44 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مۆتا بردنەوەکەیانی بەرز نرخاند و ستایشی یاریزانەکانی کرد و پێیوایە هەوڵی بەرزکردنەوەی ئاستی یۆڤانتۆس دەدەن.

پاش بردنەوەیان لە کالیاری لە جامی ئیتاڵیا، تیاگۆ مۆتای راهێنەری یۆڤانتۆس رایگەیاند، خۆشحاڵە بە بردنەوەکەیان و دڵخۆشیشە کە هاندەران پشتگیریان کردوون چونکە هەندێکجار ئەوان ئازادن لەو کارەدا.

باسی لەوەشکرد، دەیانەوێت هەموو یارییەک ئاستێکی بەرز پیشکەش بکەن، ئەمەش وادەکات زۆر یاری بردنەوە بەدەستبهێنن، ئەوەی کە زۆرێک لە یاریزانەکانی یانەکەش بەدوای بەرزکردنەوەی ئاستی یۆڤانتۆسن کارێکی گرنگە بۆ ئەوان.

سەبارەت بە ئاستی کۆمبینێرزیش ئاماژەی بەوەکرد، یاریزانەکە سەرەڕای ئەوەی ئەنفلۆزای هەبووە بەڵام 60 خولەک بەباشی یاری کردووە و لە هەموو شوێنێکی یاریگادا دەبینرا، هۆکاری ئەوەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە یاریزانێکی تەواو پیشەگەرە.

وتیشی: بەهۆی زۆری پێکانەوە پێگەی لۆکاتێلی و یەڵدیزم گۆڕی، ڤلاهۆڤیچیش جارێکی تر نیشانی هەمووانیدا کە یاریزانێکی چەند باشە و هەم دەگەڕایەوە بۆ بەرگری هەم لە هێڵی پێشەوەش کاریگەر بوو.