PM:12:03:18/12/2024
172 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یۆکیرێس دوپاتیکردەوە هەوڵ بۆ شکاندنی ژمارە
پێوانییەکی کریستیانۆ و لیڤاندۆڤسکی دەدات.
ڤیکتۆر یۆکیرێسی سویدی و یاریزانی یانەی
سپۆرتینگ لە ساڵی 2024 تا ئێستا توانیویەتی 61 گۆڵ تۆماربکات، لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی ئەفتۆنبلادێتی سویدیش نەیشاردەوە دەیەوێت ژمارە پێوانەیی 69 گۆڵی
رۆناڵدۆ لە ساڵێکدا بشکێنێت.
لەو بارەیەوە وتی: هێشتا چەندین یاری ماوە و
ئەوە روونە کە دەمەوێت ژمارە پێوانەی کریستیانۆ و لیڤاندۆڤسکی بشکێنم کە لە
ساڵێکدا 69 گۆڵیان تۆمارکردبوو، بەڵام بردنەوەی یارییەکانی یانەکەم لەو بابەتە
گرنگترە بۆ من.
وتیشی: تۆمارکردنی هەشت گۆڵ لە سێ یاریدا قورسە، بەڵام تا باشتر یاری بکەیت گۆڵی زیاتر
تۆمار دەکەیت، کاتێک ڕیزبەندی گۆڵکردنێکی زۆر باشت هەیە، بەردەوام هەست دەکەیت کە
برسیتە و دەبێت بە تۆمارکردنی گۆڵ خۆت تێر بکەیت، بۆیە هەموو هەوڵێک دەدەم بۆ ئەوەی
یارمەتی تیپەکە بدەم بۆ سەرکەوتن و بەدەستهێنانی ئەم ئامانجەش.
سەبارەت بە یانەی سپۆرتینگیش وتی: یانەکە باشترین هەڵبژاردن بوو بۆ من، بە
تەواوی ڕازیم لەو هەڵبژاردنەی کە کردوومە و چەندین یادگاری باشم هەیە لەگەڵیاندا.