گارناچۆ لە ئیسپانیاوە داواکراوە

PM:01:22:18/12/2024

136 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پەیوەندی نێوان گارناچۆ و ئەمۆریم باش نییە و ئەتلەتیکۆ مەدریدیش بە جددی هەوڵی گواستنەوەی یاریزانەکە دەدات.

پێگەی فیچاخێسی ئیسپانیبڵاویکردووەتەوە، ئەتلەتیکۆ مەدرید بە جددی بیر لە گواستنەوەی گارناچۆ دەکاتەوە و یاریزانە ئەرجەنتینییەکە یەکەمین ئامانجی یانەکە دەبێت لە گواستنەوەکانی داهاتوو.

گارناچۆ یەکێکە لە دیارترین یاریزانانی لاو لە پرێمەرلیگ و بەشێوەیەکی بەردەوام هاوکاری یانەکەی کردووە، لەم وەرزەشدا هەشت گۆڵ و چوار ئەسیستی هەیە لە 24 یاری لە پاڵەوانێتییە جیاوازەکان.

بەگوێرەی دوایین زانیارییەکانی تۆڕە ئیسپانییەکە بێت، پەیوەندی نێوان گارناچۆ و روبن ئامۆریم، راهێنەری نوێی شەیتانە سوورەکان باش نییە، راهێنەرەکە ئامادەیە گوێ لە تەواوی ئۆفەرەکانی فرۆشتنی لاوە ئەرجەنتینییەکە بگرێت.

راهێنەرە پۆرتوگالییەکە دەیەوێت گۆڕانکاری گەورە لە پێکهاتە و شێوازی یارییکردنی مان یونایتد بکات، گارناچۆش لە سەرەتای ئەم مانگەوە، هیچ یارییەک 90 خوولەک یاریی نەکردووە و ئامۆریم پێی وایە، یاریزانەکە ناتوانێت خۆی لەگەڵ شێوازی نوێی تیپەکە بگونجێنێت.