AM:09:48:18/12/2024
208 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فلیک لاری
نییە لە فرۆشتنی دی یۆنگ بەڵام مەرجی بۆ بەرپرسانی بەرشەلۆنە داناوە بۆ ئەو کارە.
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی
ئیسپانیا پشتڕاستیان کردەوە کە هانسی فلیکی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە بڕیاری
کۆتایی سەبارەت بە داهاتووی فرانکی دی یۆنگی هۆڵەندی و یاریزانی یانەکە داوە.
بەپێی ڕۆژنامەی
سپۆرتی کەتەلۆنی، هەڵوێستی فلیک لەبارەی داهاتووی دی یۆنگەوە گۆڕاوە، چونکە ئێستا ڕاهێنەرەکە
لاری نییە لە بیرۆکەی ڕۆیشتنی ئەو یاریزانە لە هاوینی داهاتوودا.
ڕۆژنامە ئیسپانییەکە
لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاندووە، ئەو یاریزانە هۆڵەندییە چیتر وەک پێشتر گرنگ نییە
بۆ یانەکەی کەتەلۆنیا، فلیکیش لەگەڵ بیرۆکەی رۆیشتنی یاریزانەکەیە بە مەرجێک
جێگرەوەیەکی باشی بۆ بگوازنەوە.
دی یۆنگ لە
هاوینی 2019 لە یانەی ئەیاکس ئەمستردامەوە پەیوەندی بە ڕیزەکانی یانە کەتەلۆنییەکە
کرد بە بڕی 86 ملیۆن یۆرۆ، گرێبەستی ئێستاشی لەگەڵ بەرشەلۆنە تا مانگی حوزەیرانی
ساڵی 2026ە.