AM:10:19:18/12/2024
208 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە
دەیەوێت هالاند بگوازێتەوە بۆ شوێنگرتنەوەی لیڤاندۆڤسکی بەهۆی هەڵکشانی تەمەنی
یاریزانەکەوە.
ئێل چیرینگیتۆ
لە راپۆرتێکدا باسی لەوەکردووە، جموجۆڵی گەورە هەیە بۆ ئەوەی ئێرلینگ هالاندی نەرویجی
و یاریزانی مانچستەر سیتی لە هاوینی داهاتوودا بچێتە بەرشەلۆنە.
تۆڕەکە
ئاماژەی بەوەشداوە، یانەکەی کەتەلۆنیا لە بیرۆکەی گواستنەوەی یاریزانەکە لە ساڵی
2026 کشاوەتەوە و دەیەوێت پێش ئەو وادەیە بیگوازێتەوە بۆ ریزەکانی.
ئەم گۆڕانکارییە
لە بیرۆکەی یانەکە بەهۆی هەڵکشانی تەمەنی لیڤاندۆڤسکییەوەیە چونکە 37 ساڵانە، سەرەرای
ئەوەی ئەم وەرزە ئاستێکی نایابی پێشکەش کردووە، وە یانەکە دەیەوێت سەختی بارودۆخی
مان سیتی بۆ گواستنەوەکە بقۆزێتەوە.
پێگەکە باسی
لەوەشکردووە، بەرشەلۆنە بە سەرۆکایەتی خوان لاپۆرتا، بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی
سوود وەرگرتنە لە پەیوەندییە باشەکانی لەگەڵ ڕافایلا پیمیانتای بەڕێوبەری کارەکانی
یاریزانەکە بۆ ئاسانکاریکردنی پرۆسەی گواستنەوەی هالاند بۆ کامپ نۆ.