جامی ئیتاڵیا.. یۆڤانتۆس لە کالیاری بردەوە و گەیشتە چارەکی کۆتایی

AM:01:07:18/12/2024

128 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی ئیتاڵیا یۆڤانتۆس بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر لە کالیاری بردەوە و گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.
لە یارییەکانی قۆناغی 16ی جامی ئیتاڵیا، یانەی یۆڤانتۆس لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی کالیاری کرد.
لە تایمی یەکەمدا هێرشەکانی یۆڤانتۆس زیاتر بوون و لە خولەکی 44دا گۆڵێکیان لە رێگەی دوسان ڤلاهۆڤیچەوە تۆمارکرد.
لە تایمی دووەمدا، یاریزانانی یۆڤانتۆس لەسەر هێرشەکانیان بەردەوام بوون و سێ گۆڵی تریان لە ڕێگەی کۆمپمینەرز و کۆنسێسا و نیکۆلاس گۆنزالێسەوە تۆمارکرد، سەرەنجام یارییەکەیان بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.
بەو ئەنجامە، یانەی یۆڤانتۆس سەرکەوتنی بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی جامەکە بەدەستهێنا و کالیاریش ماڵئاواییکرد.
ئەمشەویش دوو یاریتری جامەکە بەڕێوەدەچن، یانەی ئەتڵانتا لە یاریگای خۆیدا رووبەڕووی چیزینا دەبێتەوە، رۆماش میوانداری سامپدۆریا دەکات.
خ . ک