AM:09:42:14/12/2024
144 جار خوێندراوەتەوە
+
-
هەریەکە لە یانەکانی ریاڵ مەدرید و
بەرشەلۆنە و لیڤەرپوڵ بۆ بەهێزکردنی ریزەکانیان ئارەزووی گواستنەوەی تورام دەکەن.
رۆژنامەی فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە پاش
ئاستە بەرزەکەی مارکۆس تۆرام لەگەڵ ئینتەر میلان پێشکەشی دەکات سەرنجی یانە گەورەکانی
ئەوروپای بەلای خۆیدا راکێشاوە و لە ئیسپانیا ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە هەوڵی
گواستنەوەی دەدەن و لە ئینگلتەرا لیڤەرپوڵ رکابەرییان دەکات.
سەرچاوەکە
باسی لەوەکردووە زۆر ئەستەمە ئینتەر میلان رێگە بەرۆشتنی ئەستێرەکەی بدات، بەڵام
ئەو یانانە دەتوانن لەگەڵ یاریزانەکەدا بگەنە ڕێککەوتن و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی
گرێبەستەکەی بدەن کە 70 ملیۆن یۆرۆیە.
بەرشەلۆنە
دەیەوێت بەهۆی هەڵکشانی تەمەنی لیڤاندۆڤسکی یاریزانێک بگوازێتەوە بۆ پێگەکەی تورامی
دیاریکردووە و لە هەمان کاتدا ریاڵ مەدرید یەکێک لە کێشەکانی لەم وەرزەدا
رووبەرووی بووەتەوە نەبوونی هێرشبەرێکی هێڵی پێشەوە کەپاش رۆشتنی خۆسێلۆ هیچ
جێگرەوەیەکی بۆ نەگوازراوەتەوە.
لەهەمان کاتدا
لیڤەرپوڵ لەسەرداوای سڵۆت سەرسامە بە یاریزانەکە و دەیانەوێت هەوڵی گواستنەوەی
بدەن.