تۆخێل: سەرسامم بە تواناکانی هاری کەین

PM:11:42:13/12/2024

260 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تۆخێل دوپاتیکردەوە سەرسامە بە تواناکانی هاری کەین و لەمەودوا هەڵسەنگاندن بۆ یاریزانەکان دەکات.

تۆماس توخێل، ڕاهێنەری ئینگلتەرا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سکای سپۆرت باسی لە هەڵبژاردەکەی کرد و وتی: پێویست ناکات لە ئێستادا سەیری بژاردەکانی تر بکەین من سەرسامم بە هاری کەین و کوالێتی و سەرکردایەتی و کەسایەتییەکەی.

دەشڵێت: دڵخۆشم کە ئەم کۆمەڵە یاریزانەم هەیە، لەنێویاندا هاری، ئەوان خاوەنی کارەکتەری گەورە و کوالیتییەکی گەورەن، ئێستا کاری من دۆزینەوە و دروستکردنی باشترین گروپە کە هاندەران هانبدات بۆ ئەوەی شوێنیان بکەون.

باسی لەوەشکرد، لەمەودوا لە یاریگاکان دەیبینن چونکە دەچێت بۆ سەیری یاری یاریزانەکان و هەڵسەنگاندنیان، هەروەها قسەیان لەگەڵ دەکات بەبێ ئەوەی زۆر دەستوەردان بکات.

تۆخێل وتیشی: ئینگلتەرا پێشتر ڕووبەڕووی لاتڤیا نەبووەتەوە، بۆیە ئەمە ئەزموونێکی نوێیە بۆ ئێمە، ئێمەش گەورەترین پاڵێوراوین بەرامبەر ئەندۆرا، دەبێت سەرکەوین، ئەمەش گرنگترین شتە.

بیلال کاکە