PM:11:31:13/12/2024
128 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئارتێتا باسی
لەوەکرد دەبێت نا سەقامگیرییەکان چارەسەر بکەن تا بتوانین لە ئیڤەرتۆن ببەنەوە.
پێش یارییەکەیان
بەرامبەر ئیڤەرتۆن، میکێل ئارتێتای راهێنەری ئارسناڵ رایگەیاند، گەڕانی یانەکەی بۆ
بەڕێوەبەری وەرزشی نوێ کاریگەری لەسەر گرێبەستەکان نابێت و پێیوایە جێنشینی ئیدو ڕەنگە
لە ناوخۆی یانەکەوە بێت.
باسی لەوەشکرد، هەرگیز
پێشبینی ئەوە ناکات لە گواستنەوەکانی مانگی یەکدا زۆر سەرقاڵبن بە گواستنەوەی
یاریزان، بەڵام دەبێت چاوەڕێ بکەن و بزانن لە کوێن، لەوانەشە هەندێک دەرفەت بۆ
گرێبەستی تازە هەبێت، بەڵام هیوادارە تیپەکەی زیاتر بەرەوپێش بچێت.
دوپاتیشیکردەوە،
رێز لەو کاتە دەگرن کە تیمی پزیشکی بۆ گەڕانەوەی کالافیۆری دیاریکردووە لەبەرئەوە
بەرامبەر ئیڤەرتۆن بەشداری ناکات بە هەمان شێوە زیچینکۆش بەڵام گابریێل ئامادەیە.
وتیشی: دەبینین
لە رابردوودا چەند گۆڵمان تۆمارکردووە و ئەوە دڵخۆشمان دەکات، دەبێت نا
سەقامگیرییەکانیش چارەسەر بکەین تا بتوانین لە ئیڤەرتۆن ببەینەوە.
بیلال کاکە