PM:11:48:11/12/2024
656 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە کایۆ هێنریکی بۆ بەرگری چەپ کردووەتە ئامانج و سێ یاریزانیشی دیاریکردووە بۆ باڵی راست.
راپۆرتە رۆژنامەنوسیەکان بڵاویانکردەوە، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی هەوڵەکانی دەستپێکردووە بەمەبەستی ئەنجامدانی چەند گرێبەستێک لە هاوینی ساڵی داهاتوودا لەپێناو بەهێزکردنی پێکهاتەکەی.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی رایگەیاند، بەرپرسانی یانە ئیسپانییەکە لە ئێستادا چاودێری کایۆ هینریکی بەرازیلی و بەرگریکاری باڵی چەپی یانەی مۆناکۆی فەرەنسی دەکەن.
رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، کارگێڕی بەرشەلۆنە بە نیازن لە ماوەیەکی نزیکدا گفتوگۆکانیان لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانە دەستپێبکەن تا رازیبکەن کە لە هاوینی 2025دا گرێبەست لەگەڵ یانەکەیان ئیمزابکات.
کایۆ هینریکی گرێبەستەکەی لەگەڵ مۆناکۆ لە هاوینی 2027 کۆتاییدێت و لەم وەرزەشدا بەشداری 15 یاری یانەکەی کردووە، نرخیشی لە بازاڕی گواستنەوەدا 25 ملیۆن یۆرۆیە.
هەمان رۆژنامە ئاماژەی بەوەداوە، دیکۆی بەڕێوەبەری وەرزشی بەرشەلۆنە سێ یاریزانی تری دیاریکردووە تا یەکێکیان بگوازێتەوە بۆ باڵی راستی بەرگری کە ئەوانیش ڤان ئەندێرسۆنی بەرازیلی و دێڤین رێنشی هۆڵەندی و مارک بۆبیلی ئیسپانین.
خ . ک