چامپیۆنز لیگ.. یۆڤانتۆس بە زەحمەت لە زینیتی بردەوە

PM:11:58:20/10/2021

660 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە چامپیۆز لیگ یۆڤانتۆس بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە زینیتی بردەوە و سیڤیلیە و لیلیش یەکسانبوون.
لە درێژەی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی لەدەرەوەی یاریگای خۆی بوە میوانی یانەی زینیت سانپترسبۆرگی رووسی.
یاریەکەش بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سوودی یۆڤانتۆس کۆتاییهات، تاکە گۆڵی یاریەکەش دیگان کۆلیسیڤیسکی لە خولەکی 86 تۆماریکرد.
یۆڤانتۆس بە کۆکردنەوەی نۆ خاڵ لە پێشەنگی کۆمەڵەی هەشتەمدایە ، زینیتیش سێ خاڵی هەیە و لە پلەی سێیەمدایە.
لە یارییەکی تری هەمان خولدا، یانەی سیڤیلیەی ئیسپانی لەدەرەوەی یاریگای خۆی بوە میوانی یانەی لیلی فەرەنسی و بە بێ گۆڵ لەگەڵیدایەکسانبوو.
خ . ک