PM:11:00:06/12/2024
184 جار خوێندراوەتەوە
+
-
چاڤی جەختیکردەوە تا ئێستاش مێسی ژمارە یەکە لە جیهانی تۆپی پێدا و چاوەڕێی درەوشانەوەی لێدەکات لە جامی جیهانی یانەکان.
چاڤی هێرناندێز، ئەستێرە و راهێنەری پێشووی یانەی بەرشەلۆنە، پێی وایە لیۆنێل مێسی ئەفسانەی ئەرجەنتینی تا ئێستاشیاریزانی ژمارە یەکە لە جیهانی تۆپی پێدا.
چاڤی دەشڵێت: یەک یاریزان هەیە کە زۆر بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێیدرەوشاوەیی دەکات لە مۆندیالی یانەکاندا، ئەویش مێسییە کەهاوڕێی پێشوویەتی لە یانە کەتەلۆنیەکە.
دوپاتیکردەوە: ڕەنگە یاریکردنی ئەو لە نێوان بەرشەلۆنە و هەڵبژاردەینیشتمانی جیاواز بووبێت، بەو پێیەی یاریزانێکیان لە هەڵبژاردەینیشتمانیدا نەبوو کە توانای جیاوازی دروستکردنی هەبێت وەکمێسی.
چاڤی پێی وایە، ئەوەی مۆندیالی یانەکان جیادەکاتەوە، کۆکردنەوەیتیپەکانی ناوچە جیاوازەکانی جیهانە، دەرفەتی ڕووبەڕووبوونەوە و تاقیکردنەوەی شێواز و تاکتیکی جۆراوجۆریان پێدەبەخشێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، باوەڕی وایە ئەم پاڵەوانێتییە دەبێتە خاڵیوەرچەرخان و دەرفەتێکی نایاب بۆ هەر یانەیەک لە جیهاندا،هاندەرانی تۆپی پێش بە پەرۆشەوە سەیری دەکەن.
بیلال کاکە