PM:10:53:05/12/2024
104 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فۆنسێکا دوپاتیکردەوە
یاریکردن بەرامبەر ئەتڵانتا قورسە بەڵام ئەوان بە تەواوی ئامادەن.
پێش روبەڕوبوونەوەی
ئەتڵانتا لە خولی ئیتاڵیا، فۆنسێکای راهێنەری ئەی سی میلان رایگەیاند، سەرەڕای
ئەوەی لە حەوت یاری رابردوودا تووشی شکست نەبوون بەڵام یاریکردن بەرامبەر بە
ئەتڵانتا هیچ کاتێک ئاسان نییە چونکە یانەیەکی بەهێزن.
وتیشی:
ماوەیەکە روومان لە شێوازی یاریکردنی بەرگری کردووە تێیدا ئاسوودەین و سەرکەوتنیشمان
بەدەستهێناوە، پێشتریش گاسپیرینی لەگەڵ ئەتڵانتا ئەوکارەی کرد، لە ئێستاشدا لە
جیهانەوە لاسای شێوازی یاریکردنی ئەو راهێنەرە دەکەنەوە بە نموونەش بایرن میونشن و
شتوتگارت.
باسی قسەکانی گواردیۆلاشی
کرد سەبارەت بە ئەتڵانتا، تێیدا وتی: پیپ پێشتر وتویەتی یاریکردن لەگەڵ ئەتڵانتا وەک
ئەوە وایە بچیتە لای پزیشکی ددان، من بە تەواوی لێی تێدەگەم، ڕەنگە گواردیۆلا ئەمەی
وتبێت چونکە ساڵانە جارێک دەچێتە لای پزیشکی ددان، بەڵام ئێمە زۆرکات روبەڕوویان
دەبینەوە.