AM:09:40:25/11/2024
132 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مباپێ دوپاتیکردەوە لە هەموو پۆستێکی هێرشبەری دەتوانێت
یاریبکات و تەنیا دەیەوێت ئاستی بەرز پێشکەشبکات.
کیلیان مباپێی فەرەنسی و ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدرید دوای بردنەوەیان لە
لیگانێس دوپاتیکردەوە، پێیوایە یارییەکی باشی ئەنجامداوە و دەتوانێت لە هەموو
پۆستەکانی هێرشبەری یاری بکات و تەنیا دەیەوێت یارمەتیدەربێت و بە باشی یاری بکات.
مباپێ دوپاتیشیکردەوە، ڕەنگە جارێکی تر لە پێگەیەکی جیاوازدا
یاری بکاتەوە، ئامادەیە و ئەمە چیرۆکی ژیانی وەرزشی ئەوە، لە لای ڕاست و چەپ و ناوەڕاست
یاری دەکات و گرنگی بەو شتە نادات و دەیەوێت بە باشی یاری بکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەمیشە هەوڵدەدات سەرکەوتن بەدەستبهێنێت
و بەرامبەر لیگانێس بۆ ئەوە هاتبوون، لەگەڵ ڤینیسیۆسیش پەیوەندییەکی زۆر باش لە
نێوانیاندا هەیە.
ڕوونیشیکردەوە، بانگهێشتنەکردنی بۆ هەڵبژاردەی فەرەنسا
کارێکی باشبوو بۆ تەندروستی خۆی، هەروەها سەری سوڕما لە کوالێتی یاریزانەکانی
کاستێلا لە ماوەی مەشقکردن لەگەڵیاندا.
سەبارەت بە ڤاڵڤێردی وتی: ئەو یاریزانێکی زۆر گرنگە، کاتێک
خەڵک باسی یاریزانان دەکەن، باسی ئەو یاریزانانە دەکەن کە زۆر بەرچاون، کەم باسی
ڤاڵڤێردی کراوە و یاریزانێکی زۆر لێهاتووە و خاوەنی نازناوی زۆرە و هیوادارم لەم
کارەی بەردەوامبێت.
بیلال کاکە