PM:11:50:13/11/2024
208 جار خوێندراوەتەوە
+
-
نەیمار دوپاتیکردەوە نایەوێت هیلال جێهێڵێت و ئامانجی ئەوەیە وەرزێکی نایابی لەگەڵدا بەڕێبکات.
لە چەند رۆژی رابردوودا، رۆژنامەکان بە چەند شێوازێکی جیاواز باسیان لە داهاتووی نەیمار دا سیلڤای بەرازیلی کرد و هەندێکیان پێیانوایە یانەی هیلال بە نیازە گرێبەستی ئەو یاریزانە هەڵوەشێنێتەوە.
ئەستێرە بەرازیلیەکە لە نوێترین لێدوانیدا بۆ تۆڕی ئی ئێس پی ئێن بڵاویکردەوە، بە هیچ شێوەیەک نایەوێت ریزەکانی یانەی هیلال جێبهێڵێت و گرنگی بە دەنگۆکانی ئەم دواییە نادات.
نەیمار وتی، هێشتا گرێبەستم لەگەڵ یانەی هیلال هەیە و ساڵێکیتری ماوە کۆتاییبێت، دەمەوێت لەم وەرزەدا چێژێکی زۆر ببینم بەهۆی ئەوەی وەرزی رابردوو نەمتوانی بەشداری بکەم بەهۆی پێکانەوە.
لەسەر ئەگەری گواستنەوەی بۆ یانەی سانتۆسی بەرازیلی، نەیمار دوپاتیکردەوە، بە دڵنیاییەوە سانتۆس یانەی دڵخوازیەتی و حەز دەکات رۆژێک بگەڕێتەوە بۆ ئەو یانەیە بەڵام لە ئێستادا هیچ پلانێکی نییە بۆ ئەو بابەتە.
وتیشی، یانەکەی ئێستام خاوەنی پێکهاتەیەکی بەهێز و چەندین ئەستێرەی تۆپی پێیە، بە دڵنیاییشەوە لە تواناماندایە زۆرترین نازناو بەدەستبهێنین.
خ. ک