عومەر مەرموش دەچێتە کام یانە؟

PM:11:04:13/11/2024

304 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مەرموش دەیەوێت پەیوەندی بە لیڤەرپوڵەوە بکات و ئەو یانەیەش هەنگاوەکانی گواستنەوەی دەستپێکرد.

راپۆرتە رۆژنامەنوسیەکان نوێترین زانیاریان لەسەر داهاتووی عومەر مەرموشی میسڕی و ئەستێرەی ئەم وەرزەی یانەی ئینتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانی بڵاوکردەوە کە بووەتە ئامانجی چەند یانەیەکی گەورە.

رۆژنامەی بێڵد ئەڵمانی ئاشکرایکرد، ئەستێرە میسڕیەکە خۆی یەکلاکردووەتەوە و ئامانجی ئەوەیە پەیوەندی بە یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزیەوە بکات لە کاتی جێهێشتنی یانەکەی ئێستای.

بێڵد دوپاتیکردووەتەوە، کارگێڕی یانەی لیڤەرپوڵ گفتوگۆکانیان لەگەڵ بەرپرسانی ئینتراخت فرانکفۆرت دەستپێکردووە بەمەبەستی گواستنەوەی عومەر مەرموش تا لە ئێستاوە کارەکانی ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە کۆتایی پێبهێنن و ریگری بکەن لە چوونی بۆ یانەکانی تر.

نوسیویشیەتی، یانە ئەڵمانیەکە داوای بڕی 50 بۆ 60 ملیۆن یۆرۆ دەکەن بەرامبەر فرۆشتنی یاریزانە میسڕیەکە لە کاتێکدا یەکەم ئۆفەری یانە ئینگلیزیەکەش 45 ملیۆن یۆرۆ بووە، لە ئێستاشدا گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا بەردەوامی هەیە.
خ . ک