محەمەد سەڵاح: دەمەوێت ئەم وەرزە هەموو شتێک بەدەستبهێنم

PM:10:46:13/11/2024

172 جار خوێندراوەتەوە

+ -

محەمەد سەڵاح دوپاتیکردەوە لە لیڤەرپوڵ هەست بە دڵخۆشی دەکات و دەیەوێت هەموو ئامانجەکانی بەدیبهێنێت.

محەمەد سەڵاحی میسڕی و هێرشبەری یانەی لیڤەرپوڵ لە نوێترین لێدوانیدا بڵاویکردەوە، دەزانێت کە چی دەوێت و ئامانجی ئەوەیە هەموو ئامانجەکانی بەدیبهێنێت.

سەڵاح وتی، چێژ لە هەموو ساتەکان وەردەگرم لەگەڵ یانەی لیڤەرپوڵ و کاتێک ئەو یانەیە جێدەهێڵم بە دڵنیاییەوە دەمەوێت هەموو ساتەکانم بیر بێت چونکە ئەو یانەیە و هاندەرەکانیشی شایستەی ئەوەن زۆرترین هەوڵیان بۆ بدەیت، ئێمە تیپێکی بەهێزین و یەکێکین لە باشترینەکانی جیهان.

وتیشی، ئارنی سلۆت راهێنەرێکی سەرنجڕاکێشە بەتایبەت لەڕووی تەکتیکەوە و هەموو کاتێک لە بیرکردنەوەدایە، پەیوەندی لەگەڵ سەرجەم ستاف و یاریزانانی یانەکە زۆر باشە.

دەشڵێت، دەمەوێت لەم وەرزەدا هەموو شتێک لەگەڵ لیڤەرپوڵ بەدەستبهێنم و حەز ناکەم ئەو یانەیە هیچ کات پشت بە یەک یاریزان ببەستێت، خاوەنی یاریزانی زۆر باشین بە نمونەی رۆبێرتسۆن کە ئامادەم لەگەڵیدا بچم بۆ جەنگ.

دوپاتیکردەوە کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئیلهامبەخشی بووە کاتێک دەستی بە یاریکردن کردووە لە ئەوروپا، پێشتریش سەرسامبووە بە زیدان و رۆناڵدینیۆ و تۆتی، بە خۆشحاڵیشەوە ماوەی دوو ساڵ یاری لەگەڵ ئەستێرە ئیتاڵیەکە کردووە.
خ . ک