PM:10:09:13/11/2024
288 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کۆرتوا دوپاتیکردووەتەوە تا ئەو کاتەی تێدیسکۆ راهێنەر بێت ناگەڕێتەوە بۆ هەڵبژاردەکەی.
تیبۆ کۆرتوای بەلجیکی و گۆڵچی یانەی ریاڵ مەدرید ماوەیەکی زۆرە کێشەی لەگەڵ دۆمینیکۆ تێدیسکۆی راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی هەیە و بەو هۆیەش جەند مانگێکە یاری بۆ نەکردووە.
لە نوێترین پێشهاتدا، رۆژنامەی زە ئەتلەتیک ئاشکرایکردووە، هەفتەی رابردوو پیتەر ویلمسی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یەکێتی تۆپی پێی بەلجیکا سەردانی مەدریدی کردووە و کۆبونەوەی لەگەڵ کۆرتوا کردووە.
رۆژنامەکە نوسیویەتی، ویلمس داوای لە گۆڵچییەکە کردووە لە بڕیاری یاری نەکردن بۆ هەڵبژاردەکەیان پەشیمان ببێتەوە و جارێکیتر پەیوەندی بە شاندی هەڵبژاردەکەوە بکاتەوە.
دوپاتیکردووەتەوە کە کۆرتوا دڵنیاییداوە لەوەی تا ئەو کاتەی تێدیسکۆ راهێنەری بەلجیکا بێت ناگەڕێتەوە بۆ یاریکردن بۆ هەڵبژاردەکەی و بە هیچ شێوەیەکیش ناوی لە لیستەکاندا نەنوسرێت.
خ . ک