PM:04:34:08/11/2024
268 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گواردیۆلا حەز بە
وەرگرتنی راهێنەرایەتی بەرازیل دەکات و هەوڵەکانیش لەو پێناوەدا بەردەوامە.
لە ماوەی دوو ساڵی
رابردوودا، چەند جارێک ناوی کارلۆ ئەنچیلۆتی و پیپ گواردیۆلا بە راهێنەرایەتی
هەڵبژاردەی بەرازیلەوە گرێدراوە بەڵام لە کۆتاییدا دۆریڤال جۆنیۆر بووە بە
راهێنەری ئەو هەڵبژاردەیە.
لە نوێترین
پێشهاتدا، رۆژنامەی زە ئەتلەتیکی بەڕیتانی بڵاویکردەوە، یەکێتی تۆپی پێی بەرازیل
لە ئەمساڵدا چەندین جار هەوڵی ئەوەیداوە ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان
بە پیپ گواردیۆلا ببەخشن.
ئەو رۆژنامەیە
ئاشکرایکردووە، راهێنەرە ئیسپانیەکە بیرۆکەی سەرپەرشتی کردنی هەڵبژاردەی بەرازیلی
بەدڵە بەڵام کێشەکە ئەوەیە داهاتووی لەگەڵ مانچستەر سیتی یەکلانەکردووەتەوە.
دەشڵێت، بەرپرسانی
مانچستەر سیتی دەیانەوێت بە خێرایی داهاتووی پیپ گواردیۆلا یەکلابکەنەوە بە مانەوە
یان رۆیشتن چونکە گرێبەستەکەی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا لەگەڵ ئەو یانەیە تەواو
دەبێت.
رونیشیکردووەتەوە،
بەرپرسانی وەرزشی بەرازیل چەند جارێک پەیوەندیان بە پیپ گواردیۆلاوە کردووە تا
بۆچونی بزانن لە وەرگرتنی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکەیان بەڵام تا ئەم ساتە ئەو
بابەتە یەکلانەبووەتەوە.
خ . ک