PM:02:19:08/11/2024
84 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی میتز
کامیرۆن نوری بە بردنەوە لە بێرگز گەیشتە پێش کۆتایی و رۆبلێڤیش کشایەوە.
لە قۆناغی چارەکی
کۆتایی جامی میتز بۆ تێنسی سەرزەوی، کامیرۆن نوری بەڕیتانی بەرامبەر بێرگزی
بەلجیکی یاریکرد.
لەکۆمەڵەی یەکەمدا
کامیرۆن باشتر بینرا و بە ئەنجامی شەش بە سێ گێم کۆتایی پێهێنا بەڵام بێرگز بە
بردنەوەی کۆمەڵەی دووەم ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.
لە کۆمەڵەی سێیەم و
یەکلاکەرەوەدا، کامیرۆن نوری ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و بە ئەنجامی شەش بە یەک
گێم لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا، سەرەنجام یاریەکەی بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر
کۆمەڵەیەک بردەوە و گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی.
لە یارییەکانی
تریشدا، بینیامین بۆنزی فەرەنسی رووبەڕووی هلێسی هاونیشتمانی بووەوە و بە دوو
کۆمەڵەی بێبەرامبەر یاریەکەی لێبردەوە و گەیشتە هەمان قۆناغ.
ئەندریە رۆبلێڤی
روسیش لە یاریەکەی بەرامبەر کۆرتن مۆتێت کشایەوە بە هۆی پێکانەوە و ماڵئاوایی لە
پاڵەوانێتییەکە کرد.
خ . ک