PM:01:19:08/11/2024
112 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پۆستیکۆگلۆ نائومیدی خۆی لەبارەی شکستەکیان
دەربڕی و نەشیشاردەوە تایمی یەکەم زۆر خراپ بوون.
پاش شکستهێنانیان بەرامبەر گالاتەسەرای،
پۆستیکۆگلۆی راهێنەری تۆتنهام رایگەیاند، ئەنجامەکە نائومێدکەرە و تایمی یەکەم باش نەبوون بە تایبەت کاتێک تۆپیان
لەلابووە، بەهۆی خراپیشیانەوە یانەی بەرامبەر سەرکەوتوو بوون لە گۆڵ تۆمارکردن، وە
سەرەڕای ئاستە باشەکەیان لە تایمی دووەم بەڵام نەیانتوانیووە قەرەبووی خراپی تایمی
یەکەم بکەنەوە.
وتیشی: چاوەڕوانی یارییەکی سەخت بووین لێرە، گالاتەسەرای بەدرێژایی وەرزەکە
لە ئاستێکی باشدا بوونە و لە یاریگای خۆیاندا تووشی شکست نەهاتوون، دەمزانی تووشی
کێشەمان دەکەن چونکە یاریزانی مەترسیداریان هەیە.
جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە، چاوەڕێیان دەکرد گالاتەسەرای بە سێ بەرگریەوە
یاریبکەن، تەنانەت ئەو کاتانەشی کە چوار یاریزان لەدواوە دەمانەوە، دوپاتیشیکردەوە
یانە تورکییەکە یانەیەکی بەهێزە.