PM:08:44:04/11/2024
280 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەمرۆیم
دەیەوێت کڤاراتیسخیلیا بگوازێتەوە مانچستەر یونایتد و بیکاتە بەشێکی پلانەکانی.
تەنها دوو هەفتەیەک ماوە تا روبێن
ئامۆریم بە فەرمی ئەرکەکەی لە مانچێستەر یونایدت بگرێتە ئەستۆ، لە ئێستاوە
راهێنەرە پورتوگالییەکە ئامانجی خۆی بۆ گواستنەوەی یاریزانی نوێ دەستنیشانکردووە.
رۆبن ئەمرۆیم لە یانەیەکی لووتکەی
وڵاتەکەیەوە کە بێ رکابەر پێشەنگی خولەکەن، دێتە سەر ماڵێکی وێرانە کە چی لە
پرێمەرلیگ و لە یۆرۆپالیگیش ئەنجامی خراپیان تۆمارکردووە لەم وەرزە لە سەردەستی
تێن هاگی هۆڵەندی.
رۆژنامەی زەسەنی ئینگلیزی ئاماژەی
بەوەکردووە، ئامۆریم دەیەوێ یەکەم یاریزان بیگوازێتەوە یونایتد بە گرێبەستێکی 90
ملیۆن پاوەندی خڤیچا كڤاراستخێلیای یاریزانی ئێستایی ناپۆلی بێت.
لەهەمان کاتدا ئەستێرە جۆرجیەکە ئەم
وەرزەش بەردەوامە لە پیشاندانی ئاستی بەرز لە خولی ئیتاڵیا بەیەکێک لە یاریزانە
گرنگەکانی یانەکەی دادەندرێت.
ئەوەی جێگەی سەرنجە کڤارا بۆ مان یو
هەروا پاروویەکی ئاسان نابێت لە هەبوونی رکابەرە گەورەکانی دیکەی ئەوروپا بەتایبەت
پاریس سانجێرمان کە ماوەیەکە چاودێری یاریزانەکە دەکەن.