PM:06:54:04/11/2024
88 جار خوێندراوەتەوە
+
-
تۆتنهام دەیەوێت گرێبەستی سۆن بۆ ساڵێکتر
درێژبکاتەوە و وەرزی داهاتوویش لە یانەکەیان بەردەوامبێت.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاماژەی
بەوەکردووە بەرپرسانی یانەی تۆتنهام لەسەرداوی پۆستیکۆگلۆی راهێنەر ئامادەن
گرێبەستی سۆنی ئەستێرە یانەکەیان بۆساڵێکتر درێژبکەنەوە.
ئەوەی جێگەی سەرنجە گرێبەستی ئەستێرە
کۆرییەکە لە هاوینی ساڵی داهاتوودا کۆتایی پێدێت و ئەگەر تۆتنهام دەست بکات بە
مامەڵەکانی نوێ کردنەوەی ماوەکەی دەبێتە یەکەم هەنگاو چونکە لە رابردوودا هیچ کام
لەیانە و بەرێوبەری کاری یاریزانەکە باسیان لە مانەوەی سۆن نەکردووە.
هیۆنگ مین سۆن ماوەیەکی درێژە لە سپێرز
یاری دەکات و یەکێکە لە یاریزانە گرنگەکانی خولی ئینگلیزی و لای هاندەرانی تۆتنهام
یاریزانێکی خۆشەوست و گرنگە.
سۆن لە ئێستادا تەمەنی 32 ساڵەو یانەکەی
نایەوێت بۆماوەیەکی درێژ گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە چونکە بەپێی تێپەڕبوونی تەمەنی
یاریکردنی ئاستی بەگشتی دادەبەزێت و تواناکانی وەک جاران نابێت.
هێرشبەرە کۆرییەکە لەگەڵ یانە
ئینگلیزییەکە بەشداری 417 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 165 گۆڵ و 87
ئەسیست تۆماربکات.