میسی رێکەوتنی لەگەڵ کۆمپانیایەکی بوکەلەی منداڵان کردووە

PM:10:23:22/10/2024

124 جار خوێندراوەتەوە

+ -

میسی گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانییایەکی ئەمریکی واژۆکرد و بوکەڵەی ئاهەنگێرانی یاریزانەکە بڵاودەکرێتەوە.

دوای ئەوەی میسی لە یارییەکانی لەگەڵ ئینتەر میامی پاش تۆمارکردنی گۆڵ هاوشێوەی کارەکتەری فیلمە سۆپەر هیرۆییەکان ئاهەنگی دەگێڕا، کۆمپانیاییەکی درووستکردنی یاری منداڵانی ئەمریکی هەنگاویکی سەرنجڕاکێشینا و ئاهەنگێرانەکانی ئەستێرەکەی کردووە بە بوکەڵە و بۆ منداڵان بەردەستی خستووە.

کۆمپانیای هارد ڕۆک ئینتەرناشناڵی ئەمریکی، چەند بوکەڵەیەکی لیۆنێل میسی درووست کردووە بە رێژەیەکی دیاریکراو، تێیدا شێوازەکانیان لە ئاهەنگێرانی لیۆوە وەرگیراوە پاش گۆڵ تۆمارکردن.

سەبارەت بە بەشداریکردنی لەم پڕۆژەیەدا ئەفسانەکەی تۆپی پێ وتی: من و منداڵەکانم زۆر حەز بە سەیرکردنی فیلمی سۆپەر هیرۆ دەکەین، بۆیە کارکردن لەگەڵ کۆمپانیایەکی یاری بەڕاستی تایبەت بوو بۆ من، هیوادارم ئەم یارییە لەلایەن منەوە ببێتە هۆی دڵخۆشی منداڵان و هەرزەکاران، هەروەها هۆکارێک بێت بۆ زیادکردنی حەزی ئەوان بۆ هەوڵدان بۆ خەونەکانیان.

هەروەها جیم ئالم بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکەش باسی لەوەکرد، ئەوان زۆر دڵخۆشن بەو هاوبەشییە باوەڕپێنەکراوە لەگەڵ لیۆنێل مێسی لە دروستکردنی ڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەوەی خۆشییە کانی پاش گۆڵ تۆمارکردنی پیشانی خەڵکی بدات.