فلیک و کۆمپانی پێش یارییەکەیان چی دەڵێن؟

PM:11:00:22/10/2024

188 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فلیک جەختی لەسەر ئەوە کردەوە تەنیا سەرنجیان لەسەر یاری بایرنە و کۆمپانیش دەڵێت بردنەوە گرنگترین شتە.

پێش روبەڕوبوونەوەی بایرن میونشن، هانسی فلیکی راهێنەری بەرشەلۆنە رایگەیاند، بایرن یانەیەکی بەهێزن و خاوەنی یاریزانی زۆر باشن، لە ئێستادا هەموو جارێک تەنیا سەرنجیان لەسەر یاری داهاتوویان دەبێت، ئەوەش یارمەتیدەرێکی زۆر باش بووە بۆیان.

باسی لەوەشکرد، رابردوو گرنگ نییە بۆیان و یاری هەشت بە دووەکەش بەشێکە لە رابردوو، دڵخۆشە هەموو یاریزانەکانیان جگە لە ئیریک گارسیا بە تەواوی ئامادەی یارییەکە دەبن، ناشیەوێت هیچ بیرۆکەیەک بدات بە بەرامبەر و باسی پلانەکانی ناکات.

لەلایەکی ترەوە ڤینسێنت کۆمپانی راهێنەری بایرن میونشن رایگەیاند، ئەو یاریەی بەرامبەر بەرشەلۆنە هەر وەک یارییەکانی تر وایە بەڵام ئەوەش دەزانن بارشا یەکێکە لە یانە بەهێزەکانی ئەوروپا.

باسی لەوەشکرد، گرنگی لاماسیای بەرشەلۆنە لەوەدایە یاریزانان پێدەگەینن، کۆبارسی ئەگەر دووربێت لە پێکان بەم ئاستەی ئێستایەوە داهاتوویەکی گەش چاوەڕێی دەکات، لامین یامالیشی بە جێگرەوەی میسی ناوزەند کرد.

راهێنەرەکە وتیشی: خاڵ بۆ من گرنگترە لەوەی جوان یاری بکەم و گۆڵێکی زۆر تۆمار بکەم، بەڵام یارییەکەی بارشەلۆنە یارییەکی جیاوازە و ڕووبەڕووی ڕکابەرێکی جیاواز دەبینەوە، هاندەر نابێت بێت بۆ سەیرکردنی تاکتیکی ڕاهێنەرەکان، بەڵکو دەبێت بێتە یاریگا بۆ ئەوەی چێژ لە سیحری یاریزانانی ناو یاریگا وەربگرێت.