سلۆت: گۆڕینی دۆخی یاری زۆر گرنگە

PM:11:28:22/10/2024

108 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سلۆت پێیوایە بردنەوە و گۆڕینی دۆخی یاری زۆر گرنگە بۆیان و پێکانی چەند یاریزانێکیشی راگەیاند.

پێش روبەڕوبوونەوەی لایپزیگ، ئارنی سلۆتی راهێنەری لیڤەرپول رایگەیاند، ئەوان روبەڕوی یەکێک لە باشترین یانەکانی بۆندسلیگا دەبنەوە و یارییەکی بەهێز چاوەڕێیان دەکات، وە بەڕای ئەوە شکست لە هیچ کاتێکدا باش نییە چ سەرەتای وەرز بێت چ کۆتایی وەرز، لەبەر ئەوەش هەمیشە هەوڵی بردنەوە دەدەن.

لە ئێستادا لیڤەرپوول بەهۆی پێکانەوە لە توانەکانی چەند یاریزانێک بێبەش دەبێت، سلۆتیش ڕوونکردنەوەیەکی وردتری سەبارەت بە دۆخی ئامادەنەبووانی تیپەکەی دا و تێیدا وتی: بەهۆی پێکانەوە دیێگۆ جۆتا و هارڤی ئیلییۆت و فێدریکۆ کیێزا و کۆنر برادلیمان لە پێکهاتەی تیپەکەماندا نابن.

باسی لەوەشکرد، هێشتا زووە باس لە سەرکەوتوون و شکستی شێوازە نوێیەکەی چامپیۆنز لیگ بکەن، بەڵام ئەو تا ئێستا لێی رازییە و بڕیاری کۆتاییش کاتێک دەدرێت کە قۆناغی 16ی دەستپێدەکات.

وتیشی: هەرچەندە نەمانتوانی وەک پێویست لە یاریگای خۆمان فشار بخەینە سەر چێڵسی، بەڵام خاڵە ئەرێنییەکە ئەوە بوو کە بەرامبەر تیپە بەهێزەکان دەبێت بتوانیت لە هەر ساتێکی یارییەکەدا ئەنجامەکە بگۆڕیت، لە یارییەکانی بەرامبەر مانچستەر یونایتد و میلان، ڕەنگە باشترین ئاستی خۆمان نیشان دابێت تا ئێستا لەم وەرزەدا، هیوادارم لە هەموو یارییەکاندا بە هەمان شێوە زاڵ بین بەسەر یاریزانی بەرامبەردا.