چامپیۆنز لیگ... میلان لە کلوب بروجی بردەوە

PM:10:00:22/10/2024

272 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە چامپیۆنز لیگ میلان بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە کلوب بروجی بردەوە و مۆناکۆش گۆڵبارانی رید ستاری کرد.

لە یارییەکانی قۆناغی یەکەمی چامپیۆنز لیگ، ریاڵ مەدرید میوانداری بروسیا دۆرتمۆندی کرد.

لە تایمی یەکەم، ئاستی هەردوولا لەیەکەوە نزیک بوو لە خولەکی 34یش پۆلیسیچ گۆڵی یەکەمی بۆ میلان تۆمارکرد بە لێدانێکی جوان، ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.

لە تایمی دووەم، میلان بە تەواوی کۆنترۆڵی یارییەکەی کرد، هەرچەند لە خولەکی 51 یانەی میوان لە رێگای کیریانی سابێ گۆڵی یەکسانیان تۆمارکرد بەڵام کوڕانی میلانۆ توانیان پاش ئەوە دوو گۆڵ تۆماربکەن لە خولەکەکانی 61 و 71 لەرێگای تیجانی رێندێرس و سەرەنجامیش یارییەکەیان بە سێ گۆل بەرامبەر بە گۆڵێک بردەوە.

لە یارییەکی تریشدا، مۆناکۆ بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە رید ستار هێنا.