PM:03:04:22/10/2024
44 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فۆرلان ئەفسانەی ئورۆگوایی بۆ یەکەمجار
بەشداری لە پاڵەوانیەتییەکی فەرمی تێنسدا دەکات.
فۆرلان یەکێکە لە باشترین یاریزانانی
مێژووی ئۆرۆگوای و بۆ ماوەی 20 ساڵ، یاری بۆ یانە گەورەکانی وەکو مانچێستەر
یونایتد، ڤیاڕیال، ئاتلێتیکۆ مەدرید و ئینتەر میلان کردووە.
فۆرلان 112 یاریی نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی هەڵبژاردەکەی
ئەنجامداوە و لەگەڵ سێلێستێ گەیشتە قۆناخی پێشکۆتایی مۆندیالی 2010 و کۆپا
ئەمێریکای 2011شی بەدەستهێنا.
فۆرلان لە ساڵی 2018 لەگەڵ یانەی هۆنگ
کۆنگ کۆتایی بە کاروانی تۆپی پێی خۆی هێنا، دوای ساڵێک، ئەستێرەکە کاروانێکی نوێی
دەستپێکرد و بووە یاریزانی تێنس، یەکەم بەشداری فەرمی لە پاڵەوانیەتی ئوروگوای
کراوە دەبێت.
رێکخەرانی پاڵەوانیەتی ئوروگوای کراوە
لە راگەیاندروێکێدا بەشداریکردنی فۆرلانیان دووپاتکردەوە و رایانگەیاند ئەمساڵ دوو
تێنسزانی بەهێز بەشداری پاڵەوانیەتییەکە دەکەن، یەکەمیان فێدێریکۆ کۆریای
ئەرجەنتینییە و ئەوەی دووەمیان، دیێگۆ فۆرلانە.
فۆرلان بەشداری لە زیاتر لە 40
پاڵەوانیەتیی ناوخۆیی ئوروگوای کردووە، ئەم پاڵەوانێتییەش وابڕیارە لە ناوەراستی
مانگی داهاتوو ئەنجام بدرێت و براوەی پاڵەوانێتییەکە زیاترە لە 130 هەزار دۆلار
دەباتەوە.
ئەوەی جێگەی سەرنجە دیگۆ فۆرلان بەشداری
لە یارییەکانی دوو یاریزانی دەکات و دەبێتە هاوتیمی فێدێریکۆ کۆریا.