میسی پاڵێوراوە بۆ باشترین یاریزانی خولی ئەمریکا

PM:01:47:22/10/2024

48 جار خوێندراوەتەوە

+ -

میسی یەکێکە لە پاڵێوراوە سەرەکییەکان بۆبردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی خولی ئەمریکی لەم وەرزەدا.

لیۆنێل مێسی یەکێکە لە بەربژێرەکانی بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی خولی ئەمریکی، لەکاتێکدا لە بەشێکی زۆری یارییەکانی ئەم وەرزە بەشداری نەکردووە.

هێرشبەرەکەی ئینتەر میامی یەکێکە لەو 34 یاریزانە پاڵێوراوە بۆبردنەوەی خەڵاتەکە بە خەڵاتی لاندۆن دۆنۆڤان ناو دەبرێت.

لیۆ لەم وەرزە تەنیا 19 یاری بەشداریی کردووە، بەڵام بەشداریی 36 گۆڵی کردووە، 20 گۆڵ و 16 ئەسیستی بۆ یانەکەی تۆمارکردووە، لە هەر 74 خولەکێک گۆڵێکی کردووە.

جگە لە مێسی هەریەکە لە لوسیانۆ ئاکۆستا، کریستیان ئارانگۆ، فێدریکۆ بێرنانردێسکی و کریستیان بێنتیکی بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی خولی ئەمریکی پاڵێوراون.

کاپتن و راهێنەر و میدیاکارانی ئەمریکا بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی خولەکە دەنگ دەدەن، کە زۆربەی میدیاکانی ئەمریکا کۆکن لەسەر ئەوەی مێسی شایستەی بەدەستهێنانی خەڵاتەکەیە، لەکاتێکدا لیۆ لە نیوەی یارییەکانی وەرزەکە بێبەش بوو.

ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە، لەم وەرزدا لە شەش هەفتەی جیاواز بە باشترین یاریزانی خولەکە دەستنیشانکراوە و ریکۆردی کارلۆس ڤیلای هاوتاکردەوە کە ساڵی 2019 شەش جار خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتەی بەدەستهێنابوو، لەکۆتایی وەرزەکە بە باشترین یاریزانی خولەکە دەستنیشانکرابوو.