سعودییەکان چاودێری ئەستێرەیەکی ریاڵ مەدرید دەکەن

PM:12:39:22/10/2024

100 جار خوێندراوەتەوە

+ -

شانشینی سعودییە دەیانەوێت رودیگێر بگوازنەوە وڵاتەکەیان و گرێبەستێکی باشی پێشکەش بکەن.

تۆری ریلیڤیۆی ئیسپانی ئاماژەی بەوەکردووە، بەرپرسانی خولی رەوشەنی سعودیی دەیانەوێت ئەو پلانەی دایان ناوە بەردەوامی پێبدەن و لە مێرکاتۆکانی داهاتوودا یاریزانی گەورەی ئەوروپا لەسەرجەم پێگەکان بگوازنەوە یانەکانیان.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکرد ئەنتۆنیۆ رۆدیگێری یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید یەکێکە لەو یاریزانانەی شانشینی سعودییە، دەیەوێت بیگوزێتەوە و خولەکەی بەهێنانی ئەو یاریزانە بەهێزتربکات.

رۆدیگێر تەمەنی 31 ساڵەو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید لە حوزەیرانی ساڵی 2026 کۆتایی پێدێت و بەهۆی هەڵکشانی تەمەنیوە پێناچیت بەرپرسانی یانەکە ئامادەبن بۆماوەیەکی درێژتر گرێبەستەکەی نوێ بکەنەوە، ئامانجی سعودییەکان کڕینی یاریزانەکە لە هاوینی داهاتوودا، چونکە وای دەبینن مێرێنگی بیر لە فرۆشتنی بکاتەوە بۆئەوەی لەساتی کۆتایی هاتنی ماوەی گرێبەستەکەی بەخۆرای نەڕوات.

ئەستێرە ئەڵمانییەکە لەگەڵ یانەی شاهانە بەشداری 114 یاری کردووە و لەماوەیەدا توانیوێتی، پێنج گۆڵ و سێ ئەسیست تۆماربکات، بەیەکێک لە باشترین بەرگریکارەکانی ئێستای یانەکە دادەندرێت.