خولە ناوخۆییەکان دەستپێدەکەنەوە

PM:01:03:18/10/2024

112 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سبەینی لە خولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید یاری هەیە و ئەمشەویش لە خولی سعودیە نەسڕ و هیلال بە جیا یاریدەکەن.

یارییەکانی خولەناوخۆییەکانی جیهان دەستپێدەکەنەوە دوای تەواوبوونی پشووە نێودەوڵەتییەکان، سبەینێ لە خولی ئیسپانیا و لە کاتژمێر 10، یانەی ریاڵ مەدرید دەبیتە میوانی سێلتا ڤیگۆ.

ریاڵ مەدرید بە کۆکردنەوەی 21 خاڵ لە پلەی دووەمی خولی ئیسپانیدایە و دەیەوێت بە بردنەوەی ئەو یاریە ژمارەی خاڵەکانی هاوشێوەی بەرشەلۆنەی پێشەنگ لێبکات.

هەر سبەینێ بەڵام لە خولی ئینگلتەرا، یانەی ئارسناڵ رووبەڕووی بۆرنمۆس دەبێتەوە و مانچستەر یونایتد میوانداری برێنتفۆرد دەکات، لە خولی ئیتاڵیاش میلان و یۆڤانتۆس رووبەڕووی ئۆدینیزی و لازیۆ دەبنەوە.

ئەمشەویش لە خولی سعودیە و لە کاتژمێر شەشدا، یانەی هیلال لە یاریگای خۆیدا میوانداری فەیحا دەکات، دواتریش نەسڕ رووبەڕووی شەباب دەبێتەوە.

خ . ک