کاتی یارییەکانی جامی سوپەری ئیسپانیا دیاریکرا

PM:02:43:18/10/2024

164 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کاتی یارییەکانی جامی سوپەری ئیسپانیا دیاریکرا و مانگی یەکی ساڵی 2025 لە سعودییە بەڕێوەدەچێت.

بەشێوەیەكی فەرمی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا کاتی یارییەكانی جامی سوپەری ئیسپانیای 2025ی ئاشكرا كرد کە بە بەشداری یانەکانی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە و ئەتلەتیک بلباو لەگەڵ ریاڵ مایۆرکا بەڕێوەدەچێت.

یارییەكانی جامی سوپەری ئیسپانیای 2025 لە یاریگای وەرزشی شا عەبدوڵڵا لە شاری جەددەی سعوودیە بەڕێوە دەچێت و لە رۆژی هەشتی مانگی یەکی ساڵی داهاتوو ریاڵ مەدرید و مایۆرکا یەکەمین یاری ئەنجامدەدەن.

لە رۆژی دواتر واتە نۆی مانگ، بەرشەلۆنە روبەڕووی ئەتلەتیک بلباو دەبێتەوە، یاریی كۆتاییش لە نێوان براوەی هەردوو یارییەكەدا لە بەرواری 12ی هەمان مانگ لە یاریگای جەوهەرە ئەنجامدەدرێت.

جێی باسە، وەرزی رابردوو ریاڵ مەدرید توانی نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیا بەدەستبهێنێتئەویش پاش بردنەوەی لە بەرشەلۆنە.