لاپۆرتا: دی لا فۆنتێ بێباکە

PM:12:26:18/10/2024

136 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لاپۆرتا پێوایە دی لا فۆنتێ بە بێباکانە رەفتاری لەگەڵ یامال کردووە و داواش دەکات یاساکان بگۆڕدرێت.

لامین یامال یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا لە یارییەکەی ئیسپانیا لە نەیشنز لیگ بەرامبەر دانیمارک تووشی پێکان بوو، گاڤیش نزیکە لە گەڕانەوەی پاش ئەوەی نزیکەی ساڵێک پێش ئێستا لە یارییەکەی بەرامبەر جۆرجیا لەگەڵ هەڵبژاردەکەی تووشی پێکان بوو.

لەو بارەیەشەوە خوان لاپۆرتای سەرۆکی بەرشەلۆنە، لویس دیلا فونتێی راهێنەری ماتادۆری بەبێ باک ناوزەد کرد، بەهۆی ئەوەی فشاری لەسەر هەندێک لە یاریزانان درووست کردووە.

لە لێدوانێکیدا بۆ بارشا وەن سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە وتی: سەبارەت بە یامال یاریزانێکی زۆر باشە و تووشی پێکانی زۆریش بووە، یاریکردنی لە دوایین یاری هەڵبژاردەی ئیسپانیا بێباکی راهێنەری پێوەدیاربوو، حەزم بەوە نەکرد کە ئەوان یاریزانەکەیان ناچار بە یاریکردن کرد.

وتیشی: ئێمە ئامادەکاریمان کردووە و دەبێت بەرگری لە بەرژەوەندییەکانمان بکەین، ئێمە لێپرسینەوەمان کرد و ئەوانیش لە ناڕەزایەتی ئێمە و یاریزانەکە تێگەیشتن، لامین سەرەڕای ئەوەی گەنجە، کەسایەتییەکی گەورەی هەیە و ئەو دۆخەی کە تێیدا بوو ڕوونی کردەوە.

باسی لەوەشکرد، گاڤیش لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا تووشی پێکان بووە، ئەگەر بەشداری لەو دوو یارییەشدا نەکردایە ئەگەری ئەوەی هەبوو تووشی پێکان نەبێت، بەڵام دڵخۆشن لە ئێستادا یاریزانەکە گەڕاوەتەوە راهێنەکان و هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات.

لاپۆرتا ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە دەنگی یانەکان یەکبێت، تەندرووستی یاریزانەکان پارێزراوبێت، دەبێت رێگە بە یاریزانەکان بدرێت بە ئازادانە بڕیاربدەن و لە ژێر فشاردا نەبن.