PM:10:16:17/10/2024
192 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لیستی کۆتایی پاڵێوراوانی خەڵاتی گۆڵدن بۆی
بڵاوکرایەوە و یامال کێبڕکیی گولەر و گارنچۆ و چەند یاریزانێکی تر دەکات.
رۆژنامەی تۆتۆسپۆرتی ئیتاڵی، پاڵێوراوانی كۆتایی خەڵاتی گۆڵدن بۆی كە بریتین لە
25 یاریزان بۆ ساڵی 2024 ئاشكرا كرد و چەند یاریزانێکی بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدریدی
تێدایە.
بەپێی بۆچوونی زۆرێک لە شارەزایان لامین یامالی یاریزانی بەرشەلۆنە و هەڵبژاردەی
ئیسپانیا پاڵێوراوی سەرەکی بردنەوەی خەڵاتەکەیە، ئەویش پاش ئاستە بەرزەکەی وەرزی
پێشووی لەگەڵ یانەکەی و هەروەها بردنەوەی یۆرۆی 2024 لەگەڵ ماتادۆرەکانی ئیسپانیا.
پێشووتر لیۆنێل مێسی و پێدری و گاڤی ئەم خەڵاتەیان بەدەستهێناوە لەگەڵ
بەرشەلۆنە، بۆ یامال رکابەرە گەورەکانی وەک ئاردا گولەر لە ریاڵ مەدرید و جواو
نێڤێش لە بێنفیکا و گارناچۆ لە مان یونایتد، هاوشانی وارن زایر ئیمری لە پاریس سان
جێرمان بە رکابەری سەرەکی دادەنرێن.
ساڤیۆ و کۆبارسی و لێنی یۆرۆ و کۆبی ماینۆ و ئێندریک بەشێکی ترن لە پاڵێوراوەکان.