مباپێ دڵگرانە لە تۆمەتەکانی و گومانی لە کەسێک هەیە

PM:02:11:18/10/2024

144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مباپێ زۆر دڵگرانە بەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی و پێیوابووە خلێفی لە پشت ئەو کارەوەیە.

پێشتر رۆژنامەی لۆپاریزیانی فەڕەنسی ئاشکرایکرد، کیلیان مباپێ لەلایەن پۆلیسی سوید بەوە تۆمەتبارە، لەکاتی مانەوەی لە یەکێک لە هۆتێلەکانی ستۆکهۆڵم دەستدرێژی کردووەتە سەر خانمێک و ئێستا لە هەموو کەسێک زیاتر هێرشبەرە فەڕەنسییەکە چاوی لەسەرە لەبارەی ئەو بابەتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی رێلیڤیۆ، كیلیان زۆر دڵتەنگە و پێوایە ئەو هەواڵەنەی لە سویدەوە دێن وەک فێڵێكن و دەیانەوێت ژاوەژاو بۆ یاریزانەكە درووستبكەن.

رێلیڤۆ ئەوەشی ئاشكرا كردووە، لە سەرەتاوە كیلیان مباپێ پێی وابووە كە ناسڕ خلێفی و دەستەی كارگێڕی پاریس سانجێرمان لە پشت ئەو شتانەوەن كە بەسەریدا دێت.

پێشتر پارێزەرەکەی کیلیان لە لێدوانێکی بۆ کەناڵی بی ئێف ئێم تیڤی باسی لەوەکردبوو، ئەگەر ئەو هێرشانە بەردەوام بن پەنا دەبەنە بەر دادگا چونکە درێژبوونەوەی ئەو بابەتە کار لە ناوبانگی یاریزانەکە دەکات.