PM:03:26:18/10/2024
80 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەنچیلۆتی دوپاتیکردەوە مباپێ بە تەواوی
ئامادەیە و پێکهاتەکەشی لە مانگی پێشووتر باشترە.
پێش روبەڕوبوونەوەی سێڵتا ڤیگۆ، کارلۆ ئەنچیلۆتی
راهێنەری ریاڵ مەدرید رایگەیاند، دەیەوێت پێش هەموو شتێک نیگرانی خۆی بۆ پێکانەکەی
کارفاخاڵ دەرببڕیت و یاریزانەکە ئەگەر لە یاریگاشدا لەگەڵیان نەبێت ئەوە لە
دەرەوەی یاریگا وزەیان پیدەبەخشێت.
وتیشی: مباپێ پێویستی بەوە نییە بچێت بۆ گەشت
پرس بە من بکات و ئەو بابەتێکی شەخسیە، پشووەکەی بە باشی بەکارهێنا بۆ باشترکردنی بارودۆخی و ئاستی، دڵخۆشە و بە
تامەزرۆییەوە ئامادەی یارییەکەی سێڵتا دەبێت، ئەم 15 ڕۆژە زۆر یارمەتیدەر بوو چونکە
بووەتە یاریزانێکی جیاوازتر.
باسی لەوەشکرد، داوای کڕینی یاریزانی نوێی لە یانەکە نەکردووە و هاوشێوەی
وەرزی پێشوو خۆیان لەگەڵ بارودۆخەکەدا رادەهێنن، وە ئالاباش نزیکە لە گەڕانەوە بۆ
راهێنانە بە کۆمەڵەکان و هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخی ڤاڵڤێردی و رۆدریگۆش دەکەن.
سەبارەت بە بارودۆخی گشتی یانەکەشی وتی: متمانەم بەم تیپە زیاترە لە چاو
مانگێک لەمەوبەر، دەبینم یاریزانەکانم زیاتر پاڵنەریان هەیە و لە ڕووی جەستەییەوە
باشترن، ڤینیسیۆسیش لە ئێستادا بە تەواوی ئامادەیە بۆ یاریکردن.
جەختی
لەسەر ئەوەشکردەوە، هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا نەبووە و دڵخۆشە
بە بوونی ڤاسکێز لە پێکهاتەی یانەکەی چونکە یاریزانەکە خاوەنی سیفاتی جیاوازە.