PM:04:36:02/10/2024
632 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یانەی بەرشەلۆنە بۆ جێگای تێر شتیگن گرێبەستی لەگەڵ
ڤۆیچیچ چیزنی تا هاوینی 2025 راگەیاند.
یانەی بەرشەلۆنە لە پێگەی فەرمی خۆی بڵاویکردەوە، گرێبەستیان
لەگەڵ ڤۆیچیچ چیزنی گۆڵچی پێشووی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی راگەیاند و لەم وەرزەدا
پارێزەری تۆڕی گۆڵەکەیان دەبێت.
یانەکە دوپاتیشیکردەوە، گرێبەستی گۆڵچییە پۆڵەندییەکە بۆ
ماوەی ساڵێک و تا هاوینی 2025 دەبێت و بە گوێرەی زانیارییەکان لەماوەی ئەم وەرزەدا
چیزنی سێ ملیۆنی پێدەدرێت.
یانەی بەرشەلۆنە لە راگەیەندراوەکەدا نوسیویەتی، هەرچەندە
چیزنی لە بارودۆخێکی نا ئاسایی و بەهۆی پێکانی شتیگن رووی لە یانەکەمان کردووە بەڵام
سی ڤییەکەی خۆی قسە دەکات.
چیزنی لە یانەکانی ئارسناڵ و رۆما و برێنتفۆرد و یۆڤانتۆس یاری کردووە و لە ماوەی
کاروانی وەرزشی 642 گۆڵی لێکراوە و 244 کیلن شیتی تۆمارکردووە.