سوارێز: لەناو یاریگادا هاوڕێیەتی بونی نامێنێت

PM:03:13:10/10/2021

1236 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سوارێز ئاشکرایکرد ڕووبەڕووبونەوەی میسی ئاساییە و لە ناو یاریگادا هاوڕێیەتی بونی نیە.

لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی هێرشبەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی لە لێدوانێکی پێش یاریەکەیان بەرامبەر ئەرجەنتین وتی: ئەرجەنتین خاوەن هێزێکی تایبەتە بەتایبەتی کاتێک لەناو یاریگای خۆیاندا یاریدەکەن،هەروەها لەئێستادا لەباشترین کاتەکانیدایە دوای ئەوەی کوپا ئەمریکایان بەدەستهێنا.

هەروەها وتیشی: یاریەکە سەخت و ئاڵۆز دەبێت چونکە هەردوولا هەوڵی بردنەوە دەدەین بەڵام ئێمە بەهەمان ڕۆحیەتی سەرکەوتن یاریدەکەین و پێویستە بەهێزبین.

سوارێزی 34 ساڵ دوپاتیکردەوە کە یاریکردن بەرامبەر هەڵبژاردەی وەک ئەرجەنتین و بەرازیل هەمیشە چێژبەخشە بەتایبەتی یاریکردن دژی میسی و نەیمار بەڵام لەناو یاریگادا هاوڕێیەتی بونی نیە.