AM:09:38:11/10/2025
156 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەمشەو لە پاڵاوتنی مۆندیال عێراق
رووبەڕووی ئیندۆنیزیا دەبێتەوە و ئامانجی بردنەوەیە لە یارییەکەدا.
بڕیارە ئەمشەو لە پاڵاوتنەکانی کیشوەری
ئاسیا بۆ مۆندیالی 2026، لە کاتژمێر 10 و 30 خولەکدا، هەڵبژاردەی عێراق لە وڵاتی سعودیە
بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیندۆنیزیا یاریی بکات.
شێرەکانی رافیدەین لەم یارییەدا ئامانجیان
ئەوەیە بە جیاوازی دوو گۆڵ بردنەوە بەدەستبهێنن تا لە یاریی داهاتوودا کە بەرامبەر
سعودیەیە رووبەڕووی کێشە نەبنەوە و بە یەکسانبوون گەیشتن بە مۆندیال مسۆگەر بکەن.
گراهام ئارنۆڵدی راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق
بۆ ئەم یارییە 28 یاریزانی باگهێشتکردووە کە هەندێک لە یاریزانەکان کوردن و لە
ئێستاشدا هاندەران هیوایەکی زۆریان بە هەڵبژاردەکەیان هەیە بتوانێت گەیشتن بە
مۆندیال مسۆگەر بکات.
هەر ئەمشەو، بەڵام لە یارییەکی تردا
هەردوو هەڵبژاردەی ئیمارات و عومان رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
خ . ک