PM:02:30:10/10/2021
25160 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گۆڤاری فرانس فوتبۆڵپێوەرەکانی دیاریکردنی باشترین یاریزانی گۆڕیوە و چالاکی تۆڕە
کۆمەڵایەتیەکان دیاریترینیانە.
گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فەڕەنسی کە ساڵانە خەڵاتی تۆپی
ئاڵتوونی دەبەخشێتە باشترین یاریزانی جیهان بەهۆی دیاریکردن و گۆڕینی پێوەرەکانی
هەڵبژاردنی باشترین یاریزان ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی زۆر بویەوە.
ئەو ڕۆژنامەیە چەند مەرجێکی نوێی زیادکردوە کە دیارتینیان
ژیانی یاریکردنی یاریزانەکە و کاریگەریەتی لە ناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا
بەوهۆیەشەوە چەندین ئەستێرەی تۆپی پێ قورسبووە بۆیان بتوانن ڕکابەری میسی و
کریستیانۆ بکەن.
ئەو مەرجە نوێیانەش خزمەتێکە یاریزانە گەورەکانی تۆپی پێ
چونکە ژیانی پیشەگەری یاریزانەکان گرنگی خۆی هەیە مەرجەکانی تریش پێکدێن لە بەهرەمەندی
یاریزانەکە و یاری خاوێن کارتی سوری وەرنەگرتبێت و ئەو دەستەکەوتە کۆمەڵ و تاکە
کەسیانەی بەدەستیهێناوە هەروەها چالاکی بوونی یاریزانەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەیتیەکان
مەرجێکی نوێیە بۆ بوون بە باشترین یاریزانی جیهان.
سیستەمە نوێیەکەی دەنگدان بەجۆرێکە کە لەکاتی دەنگداندا
یەکەم یاریزان 6 خاڵ وەردەگرێت و دووەم 4 خاڵ و سێیەم 3 خاڵ و چوارەم دوو خاڵ و پێنجەم
تەنها یەک خاڵ وەردەگرێت و ئەو یاریزانە زۆرترین خاڵ کۆبکاتەوە خەڵاتەکە
بەدەستدەهێنێت.