کریستیانۆ ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی تۆمارکرد

PM:01:28:10/10/2021

2600 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کریستیانۆ ژمارەکەی ڕامۆسی تێپەڕاند و لەگەڵ پورتوگال بەشداری 181 یاری نێودەوڵەتی کردوە.

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی ئەستێرەی هێڵی هێرشبردنی یانەی مانچستەریونایتد سەرکەوتوو بوو لە تۆمارکردنی ژمارەیەکی پێوانەیی نوێ کە پێشتر بەناوی سێرجیۆ ڕامۆسی ئیسپانیەوە بوو.

تۆڕی هەواڵی سکواکا تایبەت بە ئامارەکان ڕایگەیاند کە کریستیانۆ بە 181 یاری بووە یەکەم یاریزانی ئەوروپی کە بەشداری زۆرترین یاری نێودەوڵەتی کردبێت و ڕامۆسی تێپەڕاند کە 180 یاری کردوە.

جێگای باسە ئەستێەرکەی مادێرا تەنها چوار یاریزانی لەپێشەوەیە لەڕیزبەندی ئەو یاریزانانەی زۆرترین بەشداریکردنیان هەیە کە ئەوانیش بەدر متەوەع و ئەحمەد حەسەن و ئەحمەد موبارەک و سە چین ئانە کە وۆرترین یاریەکان بەشداریان کردوە.