PM:12:38:10/10/2021
988 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەمڕۆ لە نەیشنس لیگدا، فەڕەنسا و ئیسپانیا کێبڕکێ لەسەر
نازناوەکە دەکەن و ئیتاڵیا و بەلجیکاش یارى بۆ پلەى سێیەم دەکەن.
خولى نەتەوەکانى ئەوروپاى ناسراو بە نەیشنس لیگ لە
یەکلابوونەوەدایە و ئەمڕۆ پاڵەوانى خولەکە ئاشکرادەبێت.
کاتژمێر چوارى عەسر لە دیاریکردنى پلەى سێیەمى خولەکەدا،
هەردوو هەڵبژاردەى ئیتاڵیا و بەلجیکا لە یاریگاى سان سیرۆ لە شارى میلانۆى ئیتاڵیا
ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە.
ڕۆبرنۆ مانچینى ڕاهێنەرى ئیتاڵیا بەرگرى لە شێوەى
یارکردنى دەکات لە بەرامبەر ئیسپانیادا، کە بەبێ هێرشبەرى سەرەکى یاریکرد و
پێیوایە هیچ کێشەیەک نەبووە و کاتێکیش بە 10 یاریزانە یارى دەکرێت هەموو شتێک
دەگۆڕدێت.
لە هەمان یاریگادا و کاتژمێر نۆ و 45 خولەکى شەوی لە
یارى کۆتایى پاڵەوانێتییەکەدا، فەڕەنساى پاڵەوانى مۆندیالى 2018ى ڕوسیا، بەرامبەر
ئیسپانیاى پاڵەوانى مۆندیالى 2010ى ئەفریقاى باشور یارى دەکات.
گ . ف