خشتە.. ئەمشەو بەڕازیل و ئەرجەنتین بەدواییەکدا یارى دەکەن

PM:12:09:10/10/2021

2996 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە پاڵاوتنى مۆندیالدا، ئەمشەو بەڕازیل و کۆڵۆمبیا یارى لوتکە دەکەن و ئەرجەنتینیش میواندارى ئۆرۆگواى دەکات.

لە جەولەى پێنجەمى دواخراوى پاڵاوتنەکانى ئەمریکاى باشور بۆ مۆندیالى 2022ى قەتەر، ئەمشەو کاتژمێر 11، بۆلیڤیا و پیرۆ ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە و کاتژمێر 11 و 30 خولەکیش، ئیکوادۆر دەبێتە میوانى ڤەنزوێلا.

لە یارى لوتکەى جەولەکەدا و کاتژمێر 12، کۆڵۆمبیا لە خاکى خۆیدا، بەرامبەر بەڕازیل یارى دەکات، کە ئەم سەرجەم یارییەکانى پاڵاوتنى بردووەتەوە.

لە کاتژمێر دوو و 30 خولەکیشدا، ئەرجەنتین لە یاریگاى مۆنیمۆنتاڵ لە بۆینس ئایرسى پایتەختدا، میواندارى ئۆرۆگواى دەکات و لیۆنێل میسى و لویس سوارێزى هاوڕێى ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە.

لە دوا یارى جەولەکەشدا و کاتژمێر سێ، چیللى لە یاریگاى خۆیدا، میواندارى پاراگواى دەکات.

لە ئێستادا بەڕازیل بە 27 خاڵ لە پێشەنگى ڕیزبەندى خولەکەدایە و ئەرجەنتینیش بە 19 خاڵ پلەى دووەمى گرتووە، ئیکوادۆر و ئۆرۆگوایش بە 16 خاڵ و بەدواییەکدا لە پلەکانى سێیەم و چوارەمدان.

گ . ف

No description available.