تیباس داوای سزادانی مان سیتی دەکات

PM:11:38:16/09/2024

344 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تیباس دوپاتیکردەوە ئەگەر مان سیتی سزا نەدرێت ئەوا خولی ئینگلتەرا شکۆی لەدەست دەدات.

مان سیتی ڕووبەڕووی 115 تۆمەتی پێشێلکردنی یاساکانی یاری دادپەروەرانەی دارایی لە خولی ئینگلتەرا بووەتەوە و یەکەم دانیشتنی دادگای ئەنجامدرا و چاوەڕێ دەکرێت 10 هەفتە بخایەنێت و لەم وەرزەدا بڕیاری کۆتایی بدرێت.

لەم بارەیەوە خافێر تیباسی سەرۆکی لالیگا لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی تیشکی خستۆتە سەری دەڵێت: نابێ خولی نایابی ئینگلتەرا دەستبەرداری فشارەکان بێت، مانچستەر سیتی تەنها یانەیەکە، کاتێکیش سەرکردایەتی یەکێتییەک دەکەیت، دەبێت دادپەروەرانە مامەڵە بکەیت.

وتیشی: زیاتر لە 115 تۆمەت هەیە من هەموو شتێک نازانم، بەڵام دەزانم چی ڕوویدا سەبارەت بە دۆسیەی مانچستەر سیتی و لە یوفا زۆر باش ئەوە دەزانم لەبەر ئەوە ئەگەر سیتی سزا نەدرێت ئەوا شکۆمەندی پێشبڕکێکە لەدەست دەچێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، نابێت جیاوازی لە نێوان یانە گەورە و بچووکەکان و گرنگ و ناگرنگەکان بکرێت، مانچستەر سیتی سەرپێچی ئەنجامداوە، هەروەها دەبێت ئەو سزایە وەربگرێت کە شایەنیەتی.