PM:11:28:13/01/2025
268 جار خوێندراوەتەوە
+
-
تانەی ریاڵ مەدرید بۆ کەمکردنەوەی سزاکەی ڤینیسیۆس
رەتکرایەوە و یاریزانەکە بەرامبەر لاس پاڵماس و بەلەد وەلید یاری ناکات.
دوای ئەوەی ڕیال مەدرید تانەیەکی لە راگیرانی ڤینیسیۆس
بۆ دوو یاری دا، لیژنەی تانەکانی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا داواکەی ڕیاڵیان ڕەتکردەوە
بۆ ئەوەی ئەو ئەستێرە بەڕازیلییە لە دوو یاری داهاتوویان بەشداری بکات.
ڤینیسیۆس لە خولەکی 79ی یارییەکەی ڕیال مەدرید بەرامبەر ڤالێنسیا
لە یاریگای مێستایا لەگەڵ گۆڵچی بەرامبەردا ڕووبەڕووی یەکتربوونەوە و بەدەستی
لێیدا، بەهۆی ئەم هەنگاوەشەوە ڤینی کارتی سووری پێدرا و لیژنەی رێککاریش ڕایگەیاند
کە سزای دوو یاری سڕکردنی بەسەردا سەپاندووە.
پێشتر ڕاگەیەندرابوو کە سڕکردنی ڤینیسیۆس تەنها لە خولی
ئیسپانیا دەبێت و ئەوەش وایکرد لە جامی سوپەری ئیسپانیا بەشداری بکات، ئێستا کە سڕکردنی
پشتڕاستکرایەوە، لە دوو داهاتووی یانەکە بەرامبەر لاس پاڵماس و بەلەد وەلید بێبەش دەبێت.
ئەمە لە کاتێکدایە بەشێک لە یانەکانی خولی ئیسپانیا پێیانوابوو
دەبێت یاریزانەکە بۆ ماوەیەکی زیاتر رابگیرێت، بەڵام بڕیارەکەی لیژنەی رێککاری
خولی ئیسپانیا تەنها بەپشت بەستن بە راپۆرتی ناوبژیوان دراوە.