گوتی: هیوادارم هالاند ببێتە ئامانجی داهاتووی ریاڵ مەدرید

PM:10:43:16/09/2024

300 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گوتی رایگەیاند هیوادارە هالاند ببێتە ئامانجی داهاتووی ریاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆ بێتەوە ناو رکابەری بەدەستهێنانی لا لیگا.

گۆتی ئەستێرەی پێشووی یانەی ڕیال مەدرید هیوادارە ئێرلینگ هالاند یاریزانی نەرویجی، هێرشبەری مانچستەر سیتی ئینگلیزی پەیوەندی بە ڕیزەکانی مێرێنگەوە بکات.

گوتی لە لێدوانەکانی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنیدا ڕایگەیاند: بۆ ریاڵ مەدرید وەرزەکە بە باشی دەستیپێکرد لەگەڵ جامی سوپەری ئەوروپا بەڵام لە لالیگا نا، یەکسانبوونەکان ژاوەژاوێکی زۆر دروست دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ هاتنی کیلیان مباپێ پێویستە هەندێک شت ڕێکبخرێت لە ریاڵ مەدرید بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونی کات باشتر دەبێت.

سەبارەت بە بۆچوونی ئەو یاریزانانەی کە ئارەزوو دەکات لە ڕیال مەدرید بیبینێت لە وەڵامدا وتی: ئەگەر پەیوەندی بە منەوە بوایە، گرێبەستم لەگەڵ هالاند دەکرد و هیوادارم ببێتە ئامانجی داهاتوو بۆ ڕیال مەدرید.

دوپاتیشیکردەوە، هیوادارە ئەتلەتیکۆ مەدرید بچێتە رکابەری بەدەستهێنانی لا لیگا و بەتەنیا بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید ئەو کێبڕکێیە نەکەن، هەرچەندە پێشتر رۆخیبلانکۆس بەدەستیهێناوە بەڵام بەردەوام نەبووە لە دروستکردنی مەترسی.